جۆگە ئاودێرییەکانی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 283

تاوێرە

١- تاڵگ: لە سەرچاوەی تاڵگەوە هەڵگیراوە بۆ ناو باخەکانی دێ، نزیکەی ١-١.٥کم دەبێت، باخەکانی بەری دێ لە ڕێگای شێوازی نۆرە و بە سەعات ئاودەدات، ئەوانیش: میری، بنجۆگێ، شێخ یاسین، گوڵبەی خاڵۆ ئەحمەد، سەید عەلی، شێخ سەلام، شێخ عەبدوڵا، باخەگەورەی ئەفراسیاوبەگ، شێخ بورهان، گۆران.

٢- کانی هەمەدان: لە کارێز و حەوزەوە هەڵدەگیرێت، لە خۆرهەڵاتی تاوێرەوە، بۆ کۆتا باخ درێژ دەبێتەوە.

٣- مەڕەسێر: کورتکراوەی مەڕە هەسێرە، باخەکانی، مامۆستا، جەواهێر، سەید غەفوور، ستار، لە چەمی تاوێرە ئاو دەدات و ئاوەکەی دەگاتەوە گوندی دەرەشیشی سەروو.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ مامۆستا (مەهدی حەمەعارف تاوێرەیی)، لە دایکبوو: ١٩٤٨، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٣ی ٦ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سەلام ڕەحیم قادر)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٣ی ٦ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندى تاوێرە

7

هاوبەشی پێبکە