مام ئەحمەد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
کەوتووەتە گوندى (کێلەسپیى کۆن) لەناو سەنتەرى شارۆچکەی (سيروان)ى ئێستا، نۆژەنکردنەوە و بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی١٩٠٠، لەلایەن (حەسن عەلی قادر)، کە دەکاتە باوکی (ئەحمەدی هەسن)، یەکێک لەو کەسایەتیانەی، کە شارۆچکەی سیروانی ئاوەدانکردووەتەوە لە گوندی کێلەسپی، کە ئێستە بە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەکە دادەنرێت. ئەم کانیە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لەسەنتەری شارۆچکەکەوە دوورە. بۆ ئاوخواردنەوە بەکارهاتووە، تا پێش ساڵی ٢٠٠٣ ژنان و ئافرەتانی کێلەسپی ئاوی خواردنەوەیان لەم کانیە دەهێنا، ئاوێکی پاک و سازگاری هەیە و بووە بەسەرچاوەی ئاودێریی زەوییەکانی پاش خۆی، لەتەنیشتی گردی چراخەوە لەگەڵ چەمی جان جان یەکدەگرن و پاشان تا دەگاتە سەر زەڵم چەندین چەم و کانی تری تێدەڕژێت.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حاجی عەبدولڕەحیم ئەحمەد حەسەن)، لەدایکبوو: ١٩٣٩، لە ٢٥ی ١٠ی ٢٠٢٣.
- بەکارهێنانی بەرنامەی Google Earth.
ئامادەکردنی: ئالان بەکر عەبدوڵا