کانییەکانی گوندە بێلەنگە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12
لە سنوری گوندە بێلەنگەی ناوچەی نەورۆڵی، چەند کانییەک هەن، لە گرنگترینیان:
١- تووخۆرى: نزيکەى دوو کيلۆمەتر لە گوندەکە دووره. موڵکى گشتيیه. هەميشەييە. نزيکەى ١٧ دۆنم زەوى بەراو دەکات و دەڕژێتە سەر چەمى تلەقوچ. بەهۆى بوونى ژمارەيەک درەختى توو، کە خەڵکى گوندەکە لێيانخواردووه؛ ناونراوە کانى تووخۆرى.
٢- ناودێ: کەوتووەتە سەنتەرى گوندى بێلەنگە. موڵکى گشتيیە. هەميشەييە. دەڕژێتە سەر چەمى تلەقووچ. چونکە کەوتووەتە سەنتەرى گوندەکەوە، ناونراوە کانیى ناودێ.
٣- سەيدمراد: کەوتووەتە سنورى نێوان گوندى بێلەنگە و گوندى گوندە و لە باشورى خۆرهەڵاتى گوندى بێلەنگەدايه و نزيکەى يەک کيلۆمەتر له گوندەکەوە دوورە. هەميشەييە. موڵکى گشتيە. دەڕژێتە سەر چەمى تلەقووچ.
٤- بەردە قوچکە: بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باکورى گوندى (بێلەنگە) لە سنورى نێوان هەردوو گوندى بێلەنگە و بێژاوا. کانيیەکى هەميشەييه. موڵکى گشتييە. بۆ ڕێبواران و ئاودانى مەڕوماڵات بەکاردێت.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (بورهان شێخ عیزەدین محەممەد)، لەدايکبوو: ١٩٥٥، بڕوانامە: بەکالۆريۆس، پيشە: خانەنشين، لە ٤ی ٨ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (زايد شێخ نەجمەدین محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆريۆس، پيشە: کاسب، لە ٤ی ٨ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندى بێلەنگە