داوگە کۆن
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-11
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی هاوینەهەواری (وەزگێڵ) لە زنجیرە چیای شنروێ و (١٥٨١م) لەئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. لە ڕووی بەرزییەوە، شانێکە هاوئاستی وەزگێڵە. شوێنی دانانی داوگەی ڕاوچییەکان و شەڕە بەق یان شەڕە کەو بووە. بە دارەکانی داربەڕو و کێکف و بڵاڵوک دەوڵەمەندە. بە گشتی داروەنەکانی موڵکی چەند کەسێکە و لەناو خۆیاندا بەش بەشیان کردووە، بۆئەوەی بکرێتە بنێشتی کوردی.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەتا مەحموود محەممەد عەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٥١، پیشە: کاسب، لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (هۆشمەند عەتا مەحموود محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: دکتۆرا، پیشە: مامۆستای زانکۆ، لە ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندەکانی وەزگێڵ