پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
پڕۆژەی ئاوی گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە و لەکانی پەڵگاوە بە دووریی (٥٠٠م) به بۆری ئاوەکەی هێنراوەتە ناو خەزانێکەوه، کە (٤ بە٤م) دەبێت و لەوێشەوە بە بۆری بەسەر ماڵەکاندا دابەشکراوە. زیاتر لە ١٠ماڵ سودیلێوەردەگرن.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەروەت نامیق ئەسکەندەر)ی ئەنجومەنی گوندی (یاڵانپێ)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (باقى عەبدوڵا ئامەنوڵڵا)ی ئەنجومەنی گوندی (یاڵانپێ)، لەدایکبوو: ١٩٦٠، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عارف عەباس ساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، پیشە: کاسب، لە ٧ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی یاڵانپێ