پڕۆژەى ئاوی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 71

هەڵەبجە ـ سیروان ـ سەیدسادق

دەکەوێتە سەر ڕوبارى سیروان لە عەرەوسوارى ناوچەى نەوڕۆڵى. بە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین پڕۆژەى دابینکردنى ئاوى پاک لە ناوچەکەدا دادەنرێت. لەلایەن حکومەتى عێراقەوە و لە پشکى%١٧ى هەرێمى کوردستان، بوجەى بۆ تەرخانکراوە. لەو قەرزە درێژخایەنەی، کە ڕێکخراوی جایکای یابانی بە حکومەتی عێراقى داوە. ١٧٤ ملیۆن دۆلار بووە. ساڵى ٢٠١٣ دەستیپێکراوە و ٢٠١٦ تەواوبووە و کەوتووەتە کارکردن. ٥٠ هەزار مەتر سێ جا ئاو لە ماوەى ٢٤ کاتژمێردا، بۆ پارێزگاى هەڵەبجە و ناحیەى سیروان و قەزاى سەیدسادق دابیندەکات. کۆمپانیای (خطیب العلمی)ی، لوبنانی دیزاینی پڕۆژەکەی کردووە و لەگەڵ تیمێکی بەڕێوەبردنی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕاوێژکار و سەرپەرشتیارى پڕۆژەکەیان کردووە. کۆمپانیای سانگ یۆنگی کۆریش جێبەجێکاری بووە. هەردوو کۆمپانیاکەش لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی جایکادا بوون. بەشێوەیەکى سەرەکى، پڕۆژەکە لە چوار وێستگەی پاڵنانی ئاو(پەمپ ستەیشن) پێکهاتووە، لەگەڵ چوار بەشی چارەسەری ئاو وەکو( گرید ریموڤ چەمبەر، فلاش میکسەر، کلاریفایر، فیلتەر). سێ تانکی هەڵگرتنی ئاوی هەیە، کە دوانیان لە هەڵەبجەن، یەکێکیان توانای خەزنی ١٥ هەزار مەتر سێجا و ئەوى دیکەیان تواناى خەزنى ٥ هەزار مەتر سێجا ئاوى هەیە. تانکى سێیەم لەقەزاى سەیدسادقە و توانای خەزنی ١٢ هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە. پڕۆژەکە تاقیگەی پێشکەوتووی تێدا بەکارهێنراوە و ڕۆژانە پشکنینی ئاوی تێدا ئەنجامدەدرێت. ٢٤ کاتژمێر کاردەکات.

سەرچاوەکان:

  1. ـ چاوپێکەوتنی ئامادەکاران لەگەڵ (الند تۆفیق محمد)، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەڵەبجە، لە ساڵى ١٩٧٦ لەدایکبووە، بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە زانست، لە هەڵەبجە، لە بەرواری ٨ى٣ى٢٠٢٥..

ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح

3

هاوبەشی پێبکە