پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
کەوتووەتە سنورى گوندی (مەلاوەیسه)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن ڕێکخراوی (یونسێف)ـەوە دروستکراوە. لە لێدانی بیرێکی ئیرتیوازی پێکهاتووە و دواتر خەزانێکی گەورەی لەسەر گردی (مەلاوەیسه) بۆ دروستکراوە و بە بۆری بەسەر نزیکەی ٧٠ ماڵدا دابەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەزیز یونس عەبدولکەریم)ی ئەنجومەنی گوندی (مەلاوەیسە) لەدایکبوو: ١٩٧٤، ئاستی خویندن: سەرەتایى، پیشە: پێشمەرگه، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە مەلاوەیسە.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (دارا محەممەد ڕەشید)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، ئاستی خویندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە مەلاوەیسە.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ئەحمەد عەلى قادر)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، ئاستی خویندن: سەرەتایى، پیشە: خانەنشین، لە ٢ی ٣ی ٢٠٢٤، لە مەلاوەیسە.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی مەلاوەیسە