بێژاوا: ناودێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 52

کانى

کەوتووەتە ناوەندى گوندى (بێژاوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). ئاوەکەى هەميشەييە، موڵکى گشتیى دانيشتوانى گوندەکەيە. بۆ خواردنەوە و ئاودانى سەوزە و بەروبوونى هاوينە (دێبەر) بەکاردەهێنرێت. بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە سەنتەرى گوندەکەوە ئەو ناوەی لێنراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (مشير عەبدولڕەحیم ئەحمەد)، لەدايکبوو: ١٩٥٧، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، پيشە: کاسب، لە ٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (خەليل عەلى عارف)ی ئەنجومەنی گوندی (بێژاوا)، لەدايکبوو: ١٩٧٤، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، لە ٨ی ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی بێژاوا

12

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەناران

کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و بە دووریی (٦٠٠م) لە ناوەندی گوندەکەوە دوورە. دەڕژێتە چەمى هەناران و لەوێيشەوە دەڕژێتە دەرياچەى دەربەنديخان. موڵکى گشتیى گوندەکەيە، لە ڕابردوودا ژنان زياتر بۆ کاروبارى ڕۆژانە بەکاريانهێناوە، لەڕابردوودا چەند بنە هەنارێکى تێدابووە، ئيتر بەوهۆيەوە بە کانى هەناران ناسراوە.

ناوباخ ٢

کەوتووەتە ناو باخەکانى گوندى (نێرگسەجاڕ) و کانيەکى هەميشەييە و موڵکى گشتييە و بۆ باخدارى بەکارهاتووە‌، بەهۆى هەڵکەوتەى کانيەکە لەناو باخەکاندا، پێيوتراوە کانى ناوباخ.

نۆکان

کەوتووەتە باکوری گوندى (پاڵانیا)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە). خاوەنداریەتى هى کەسێکە بەناوى (کەمال محەممەد)ەوە، کانى ناوبراو یەک دۆنم باخى لەبەردەمدایە ئاوى باخەکەى پێدەدرێت و بۆ ئاو خواردنەوەش خەڵکى سودیلێوەردەگرن.

هانە ياسەمەن

کەوتووەتە‌ نێوان گوندى دەرەشيشى سەروو و گوندى خەرپانييەوە، لە ڕووى موڵکدارييەوە خاوەنداريەتى دەگەرێتەوە بۆ باخەوانەکانى گوندى خەرپانى، سەرچاوەى ئاوى چياى بەنەن و خەرپانييه.‌ لە پێکهاتەى جيۆلۆجى کۆميتان هەڵدەقوڵێت، بەرزييەکەى (١٠٢١م)‌. کانییەکی بەناوبانگە و ئاوی چەندین باخ دەدات. دەڕژێتە چەمی هانەیاسەمەنەوه،‌ کە باو ناوی ژنێکەوە ناونراوە.

کانى بەلوعا

کەوتووەتە ناو کانى ژنانى گوندى (نێرگسەجاڕ)‌، موڵکى گشتیيە و بۆ ئاوخواردنەوەى دانيشتوانى گوند و کاروبارى مزگەوت بەکاردێت. کانيیەکى هەميشەييە و کراوە بەدوو بەشەوە، بەشێکى بۆ مزگەوت و بەشەکەى ترى بە بۆرى ڕاکێشراوە بۆ بەکارهێنانى ماڵەکانى گوند، هەر بەو هۆيەوە بە کانى بەلوعا ناودەبرێت.

کانیژنان ٥

کەوتووەتە‌ خۆرئاواى گوندى (کاگردەڵ) و نزيکەى يەک کيلۆمەتر دوورە لە گوندەکەوە، ئاوەکەى هەميشەييە و بەهاوبەشى لەگەڵ هەندێک کانی وردی ديکە نزيکەى ٧٥٠ دۆنم زەوى کردووەتە بەراو.