قرالجای

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 578

دەربەند

کەوتووەتە پشت گوندی (زەڵم) و ئێستە پێیدەوترێت کەرەجاڵ. لە سەرچاوە مێژووییەکاندا بە ناوی دەربەندی قرابلجا ناوی هاتووە. ئەم ناوەش بۆ سەردەمی ساسانیەکان دەگەڕێتەوە، کە مەبەست لێی جێگە و شوێنی قراڵە، کە پلەیەکی سەربازی نێو سوپای ئەو سەردەمە بووە.

سەرچاوەکان:

  1. چەردەیەک لە مێژووی ئەحمەد ئاوا، محەممەد سابیر ئەحمەدئاوایی، چاپخانەی ڕێدار، چاپی یەکەم، ٢٠٢١، ل١٣.
  2. کفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ئیبراهیم حاجی زەڵمی)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دکتۆرا، پیشە: مامۆستای زانکۆ، لە ٧ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: همایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

باوا ئەحمەد

کەوتووەتە نێوان چیاکانی کەمەربەڕەزا و قولە ڕەش. کانیەکی بچوکی لێیە. ئاوی باخێکی بچوک دەدات. وشکیکردووە. بەناوی ئەحمەدی ئەلیاس ناونراوە. لە نزیک دەربەندی مام ئەمینە.

مام ئەمین

دەربەندێکە زیاتر لە هەزار مەتر قوڵە. لەنێوان چیاکانی کەمەر بەڕەزا و بانەبەرزە لە گوندی ڕێشاو. لەباشوری دۆڵی سەرکۆ هەڵکەوتووە. کانییەکی لێیە ئاوی باخی هەنجیر و ترێ و هەنار دەدات. خاوەندارێتییەکەی بۆ مام ئەمین ناوێک دەگەڕێتەوە. لە ئێستادا بەهۆی وشکەساڵیەوە وشکیکردووە.