تەختۆدەرەی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 570

شوێنی کۆبوونەوە

کەوتووەتە سنوری گوندی (پاڵانیا)ی هەورامان. زەوییەکی تەختی گوێ چەم و سێبەردارە. نزیکەی (٨٠٠م) دەبێت، خەڵکی گوندەکە لە بۆنەی تایبەتی وەک زەماوەند و شادی و بۆنەی نەتەوەیی و نیشتمانی و جەژنەکاندا لێی کۆبوونەتەوە و گۆرانیبێژانی هەورامیان لە ڕۆژهەڵاتەوە بانگێشتکردووە و چەندین زەماوەندی گەورەی لێسازکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمى مەیدانی لەگەڵ (سالار حەمەسەعید کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٦٣، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: لێپرسراوی نامگەی سیروان و ئەنجومەنی گوندی (پاڵانیا‌)، لە ٣ی ٩ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمى مەیدانی لەگەڵ (دارا حەمەئەمین نەجیب)، لەدایکبوو: ١٩٤٨، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: خانەنشین، لە ٩ی٩ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی گوندی پاڵانیا

3

هاوبەشی پێبکە