ماڵێک بۆ ئارامی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 537

گەشتیاری

کەوتووەتە سنوری گوندی (سەرگەت) لە هەورامان و لە نزیک (کانی هەمەشوانە) و چەمی (شێراو). بە هەورامی پێیدەوترێت (یانە و ئیسراحەتی). لە خانویەکی (٤٠٠م٢) پێکدێت، کە هۆڵی دانیشتن و میوانداریی تایبەت و شوێنی پاسەوان و کۆگای تێدایە. لەسەر ڕووبەری (٧٠٠٠م) چوارگۆشە دروستکراوە و سەوزایی و باخ و باخات، ڕووبەرێکی گەورەی پێکدەهێنێت و حەوزی ئاوی تێدایە. ساڵی ٢٠١٨ دەستکراوە بەکارکردن تێیدا و تا تەواو بووە سێ ساڵ و نیوی خایاندووە. لە کەرەستە خۆماڵییەکانی ناوچەکە وەک بەردی کانە بەردەکانی گوڵپ، دیمەک و داروتەختەی هەورامان و سەرگەت دروستکراوە و ڕووکاری دەرەوەی بە شێوەی فۆلکلۆر و بیناسازیی کلاسیکی هەورامان و لەناوەوەشی بەشێوازی مۆدێرن ڕازێنراوەتەوە. پڕۆژەکە هەرچەند پرۆژەیەکی تاکەکسی و تایبەتیە، بەڵام هەمیشە دەرگای بۆ گەشتیاران و سەردانیکەرانی واڵایە. بەتایبەت بۆ بینیی (چلەخانەی باباناوسی سەرگەتی و ئاشی ئاوەکەی)، کە بەشێوازی کۆنی هەورامان نۆژەنکراوەتەوە خەڵکێکی زۆر بێبەرانبەر سەردانیدەکەن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ حاجی (تاهیر محەممەد بارام)، لەدایکبوو: ١٩٧١، پیشە: بازرگان، بڕوانامە: خوێندنی سەرەتایی، لە ١١ی ٢ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

3

هاوبەشی پێبکە